کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ ئێران

نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پێنجشه‌ممه‌ی ساڵی تازه‌ دا له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌و و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.