ڕۆژی سێشهممه ٢٤ی مانگی خهزهڵوهر، “عەبدولڕەحیم شەمەری” ڕایگەیاند، دەوڵەتى تورکیا تا ئێستا ٢٢ هەزار جار هێرشیکردووەتە سەر خاکى عێراق و “محەمەد شیاع سودانی”، سەرۆك وەزیرانى ئێستاى عێراق پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆكی حكومەت بەڵێنی كردنەوەی دۆسێی لە دژى هێرشەكانی توركیا بۆسەر وڵاتەکەمان داوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “عەبدولڕەحیم شەمەری”، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند مانگێك لەمەوبەر لەگەڵ “جومعە عیناد”، وەزیرى بەرگرى پێشووى عێراق و سەرۆك ئەركانی سوپا و دەزگا ئەمنییەكان کۆبوونەوە و لە كۆبونەوەكەدا وەزیری بەرگری پێى ڕاگەیاندین توركیا ٢٢ هەزار جار هێرشى بۆسەر خاکى وڵاتەکەمان ئەنجامداوە.
ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، “محەمەد شیاع سودانی”، سەرۆك وەزیرانى ئێستاى عێراق پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆكی حكومەت بەڵێنی كردنەوەی دۆسێی لە دژى هێرشەكانی توركیا بۆسەر وڵاتەکەمان داوە و ئەمە لەكاتێكدایە، دەوڵەتی داگیركەری توركیا لە ناوڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بەردەوامە لەهێرش و بۆردومانەكانی بۆ سەر خاكی عێراق و ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و لە هێرشەكانیدا هەموو جۆرە چەكێك بەكاردەهێنێت بە چەكە قەدەغەكراوەکانیشەوە.