کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ پیرانشار و مهاباد

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا 2

ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ پیرانشار و مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی زیاتر كردووه‌ و له‌ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا، وێنه‌ی كوبرا شێخه، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕش له‌ شاری مهابادیان تێك داوه‌. له‌ شنۆ و پیرانشاریش به‌ هه‌مان شێوه‌، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی وشه‌ی شه‌هید و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان سڕیوه‌ته‌وه‌. له‌ به‌رانبه‌ر دا بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.