به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری قوربانیانی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ر گۆڕستانی ئایچی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و ڕێگری كردن له هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی سیمای گۆڕستانی ئایچی و به تایبه‌ت مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن شاره‌درای و فه‌رمانداری سه‌قزه.
