کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نوێترین ئامار سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی ویرووسی كۆرۆنا له‌ چین

نوێترین ئامار سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی

نوێترین ئامار سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی

بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٣٦٠ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٧٧ هەزار و ٨٢٧  کەس بەرزبووەتەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەگوێرەى دوایین ئامارێك کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ تا ئێستا ١٠٩ حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش توشی ئه‌م ویرووسه‌ بوون. ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ٢٠ هەزار و ٩٧٧ کەس چارەسەریان بۆکراوە.  ئەوە لەکاتێکدایە، تا ئێستا، ویرووسی کۆرۆنا بە زیاتر له‌ ٣٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە کە نوێترینیان ئیسرائیل، ئێران، لوبنان و ئیتالیایە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و بە یەکەمین هەڕەشەى بۆ سەر مرۆڤایەتیی ناوبردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دەسەڵاتدارانی ئیتالیا ڕایانگه‌یاندووه‌، هاوڵاتییەکى نەخۆش لە باکورى وڵاتەکەیان بە ویرووسی کۆرۆنا گیانى لەدەستداوه‌ و ئەوەش یەكەم حاڵەتە و ١٥ کەسیش توشى ئه‌م ویرووسه‌ بوون. ئاژانسى هەواڵى ئیتاڵیا(ئانسا) بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییە ئیتاڵییەى گیانى لەدەستداوە تەمەنى ٧٨ ساڵ بووە، بۆ ماوەى ١٠ رۆژ لە نەخۆشخانەیەکى شارى بادوا لە باکورى ئیتاڵیا ماوەتەوە، دواى پشکنیینەکان پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتووە کە توشى کۆرۆنا بووە. بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەى توشبووان لەدەرەوەى چین بۆ ١١٠٠ کەس بەرزبووەتەوە كه‌ زۆرترینیان لە کۆریاى باشور تۆمارکراوە کە ٢٠٩ کەسە، هەروەها لە ئێران ٧٣٥ كه‌س گومانى توشبوونیان لەسەرە و ١٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. لە ئیماراتیش ١١ کەس توشبوون.