له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌دان كه‌س له هاوڵاتییانی شاری كامێران به نووسینی نامه‌یه‌كی كراوه ڕوو به عه‌لی خامنه‌یی خوازیاری پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانی زیندانی سیاسی “حه‌یده‌ر قوربانی ” بوون .
سه‌ره‌تای ئه‌م نامه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له دانیشتووانی ئه‌و شاره ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتووه : ئێمه وه‌ك هاوڵاتیانی خه‌ڵكی كامیاران له نزیكه‌وه هاوڵاتی “حه‌یده‌ر قوربانی ” ٤٩ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌ناسین و ئه‌و تۆمه‌ت و حوكمه‌ی كه له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری كامیارانه‌وه به سه‌ر ناوبراو دراوه دوور له ڕاستی دهرزانین ناوبراو هیج كاتێك به دوور و نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به هێچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌م شاره‌دا نه‌بووه .
شایانی باسه “حه‌یده‌ر قوربانی” به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ئه‌نجام دانی چالاكی چه‌كداری ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیم له شاری كامیاران به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.