بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتیانی ئازادیخواز بە نووسینی درووشم لە سەر دیوارەکان، خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سزادانی تاوانباران بوون.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هاووڵاتیانی ئەو شارە بە نووسینی درووشم ئاماژە بەوە دەکەن کە سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها جەنایەتەکانی لە ئێران و ناوچەکە، ئەو ڕژیمەی هێناوەتە لێواری ڕووخان و داوایان لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە سەبارەت بە کردەوەکانی ڕژیم هەڵوێستی توندیان هەبێت. هەروەها هاووڵاتیان وێڕای ئیدانەی توندی هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکان، خوازیاری یەکڕیزی دامەزراوە مەدەنییەکانی کۆمەڵگا بوون.
