کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نووسینی درووشم دژ به‌ ڕژیم له‌ شاری ئیلام

نووسینی درووشم دژ به‌ ڕژیم له‌ شاری ئیلام 1

شه‌وی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، لاوان و كچانی شاری ئیلام به‌ نووسینی درووشم له‌ سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری ئیلام به‌ نووسینی درووشمیمه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیومه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی، ڕێبه‌ر و بونیادی ئه‌و ڕژیمه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.