به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گەیشتووە، كچان و لاوانی شاری تاران دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسیارتی ڕێبه‌ری ئه‌و ڕژیمه له ته‌قینه‌وه‌ی له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جایی له به‌نده‌ر عه‌باس، درووشمیان نووسی.
به پێی ئه‌و وێنانه، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاری تاران دژ به گه‌نده‌ڵی و بایەخ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیانی هاووڵاتیان، له سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره درووشمیان دژ به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی نووسی و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كرد تا ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه به‌رده‌وام دەبن له خه‌بات و چالاكی دژ بە کۆماری ئیسلامی.