به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، گه‌نجانی ئازادیخوازی تاران دیواری شاره‌كانیان به دروشمه‌كانی دژ به حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك دژ به كۆماری ئیسلامی بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له جه‌ماوه‌ر كرد بۆ ڕێگری كردن له وێرانی ئێران، خامنه‌یی و ڕژیمه‌كه‌ی له گۆڕ بنێن و په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بن. هه‌روه‌ها دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران به كاتی شه‌و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” و “ژن،ژیان،ئازادی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشداره‌كانی ترامپ و نتانیاهوو بۆ چۆڵكردنی تاران، هه‌زاران شارومه‌ند بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ڵهاتوون و دۆخی ئه‌منی له تاران ناجێگیره.