ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی گه‌ڵارێزان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می كۆچبه‌ران له باشووری ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، پێنج كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م به‌له‌مه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌له‌مه كه هه‌ڵگری زیاتر له سه‌د په‌ناخواز بووه، به‌نیاز بووه له ڕێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆی بگه‌ینێته ئۆرووپا، به‌ڵام ئه‌م به‌له‌مه له نزیك لێوارئاوه‌كانی به‌نده‌ری “سێبراته” وه‌رگه‌ه‌ڕاوه و ژێر ئاو كه‌وتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ژماره‌ی به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان كه له‌ڕێگه‌ی مه‌ترسیداری نێوان لیبی و تونسه‌وه به‌ره‌و ئۆرووپا ده‌ڕۆن، چووه‌ته سه‌رێ. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ٧ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٢٠ هه‌زار په‌ناخواز به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئۆرووپا، له مه‌سیره ئاوییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.