له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێکی کۆچبەری خەڵکی کرماشان بە ناوی “مونیرە حەیدەری” لە ئاوەکانی یۆنان نوقم بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئهو هاووڵاتییه خەڵکی گوندی “زەردوویی” سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری کرماشان بووە. شایانی باسە کە، 22ی جولای 2021، بهلهمێكی پەنابەران کە هەڵگری 45 کەس بوو و زۆرینەیان خەڵکی باشووری کوردستان بوون، لە ئاوەکانی یۆنان و لە نێزیک دوڕگەی “کێرت”ی یۆنان نوقم بوو کە 37کەس ڕزگاریان بوو و هەندێك لە سهرنشینهكانی هێشتا نەدۆزراونەتەوە.