به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌شتیه‌ك به لانیكه‌م ٨٠ سه‌رنشینه‌وه، له ده‌ریاچه‌ی وانی توركییه‌دا نوقم بووه.
به وته‌ی به‌رپرسانی توركییه، لانیكه‌م ٦١ ته‌رمی سه‌رنشینانی ئه‌م كه‌شتی دۆزراونه‌ته‌وه كه ٣٤ كه‌سیان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی بوون. شایانی باسه، ئه‌م كه‌شتییه له قووڵای سه‌د میتریی ده‌ریاچه‌ی وان له ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه كه‌وتووه‌ته ژێر ئاو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌موو سه‌رنشینانی ئه‌م كه‌شتیه په‌نابه‌رانێك بوون كه به تێپه‌ڕاندنی سنووری ئێران و توركییه، به نیازبوون، به‌دوور له چاوی پۆلیس، ده‌ریاچه‌ی وان وه‌پشت سه‌ر نێن.