کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

نوقم بوونی زیاد لە 50 پەناخواز لە قەراغ ئاوەکانی وڵاتی تونێس

غرق شدن بیش از ۵۰ مهاجر در آب‌های ساحلی تونس

وەزارەتی بەرگری تونێس، رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان، هەواڵی نوقم بوونی زیاد لە 50 پەناخوازی لە ساحلی ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تونێس رایگەیاندووە، بەلەمی هەڵگری پەناخوازان رۆژی دووشەممە لە نزیک بەندەری “سەفاقس” وەرگەڕاوە و لە ئاو دا نوقم بووە و بە هۆیەوە زیاد لە 50 کەس گیانیان لە دەست داوە و 33 کەسیش بە نیوە گیانی لە ئاو هێنراونەتە دەرێ. شوناسی پەناخوازن هێشتا روون نییە. شایانی باسە کە لە دوو مانگی رابردوو دا زیاد لە 5 جار لە ئاوەکانی دەریای مەدیتەرانە لە سنووری وڵاتانی لیبی و تونێس، پەناخوازان تووشی رووداوی لەو شێوەیە هاتوون و بە دەیان کەس بوون بە قوربانی.