ڕۆژی سێشەممە 24ی مانگی خاکەلێوە بە هۆی هەڵگەرانەوەی بەڵەمێکی پەناخوازان، زیاد لە 30 کەس کە بە گشتی خەڵکی ئافریقا بوون لە ئاو دا نوقم بوون.
ڕێکخراوی نێونەتەوەی کۆچ ڕایگەیاند: “بە هۆی هەڵگەڕانەوەی بەڵەمێکی هەڵگری پەناخوازان، لە کەناردەریاکانی جیبۆتی، لە بەراوردە سەرەتاییەکان دا 34 کەس گیانیان لە دەست داوە”. سالێانە بە هەزاران گەنج و لاو بە دوای داهاتوویەکی باشتر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاوە سنوورەکان بە نایاسایی تێدەپەڕینن و سنوورپارێزان و قاچاغچیان ئینسانیش ئەیانکەنە قوربانی.