کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نوقم بوونی ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ لێواره‌ ئاوی موریتانی

غرق شدن دهها پناهجوی دیگر در سواحل

غرق شدن دهها پناهجوی دیگر در سواحل

ئاژانسی په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌یان په‌نابه‌ر به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی قایقێك له‌ نزیكی لێواره‌ ئاوی موریتانی، گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی هه‌واڵنێری ڕویترز، كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م ڕووداوه‌دا تا ئێستا ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌م قایقه‌ له‌ “گامبیا” له‌ ڕۆژئاوای ئافریقا به‌ره‌و باكوور ده‌ڕویشت كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕێگه‌كه‌ تووشی كێشه‌ بۆ و كه‌وته‌ ژێر ئاو. شایانی باسه‌، په‌نابه‌رانی ئافریقایی كه‌ له‌ وڵاته‌كانیاندا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئه‌منییه‌تی و ئابووری به‌ره‌وڕوون، به‌ هیوای ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی باشتر، تێده‌كۆشن كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆقیانوسه‌كانه‌وه‌ خۆیان بگه‌ێنه‌ وڵاتانی ئورووپا.