به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “نۆعمان مه‌سنه‌فی” له چۆمی “گه‌رده‌لان”ی گوندی چۆڕ و نه‌نه نوقمی ئاو بوو و گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به لانیكه‌م پێنج لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان، بۆكان و سه‌قز به‌هۆی شاره‌زا نه‌بوون به فه‌نی مه‌له‌وانی له نێو به‌ندئاو و چۆمه‌كانی كورستان گیانیان له ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له ته‌نیشت به‌ندئاو و چۆمه‌كان، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ته‌فرێحی و وه‌رزشی بۆ لاوان و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داهاتووی لاوانی ئێران، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی گیان له ده‌ستدانی لاوان له وڵاتێكه كه هیچ كه‌م كورتیهكی له بواری دارایی دا نییه.
