کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نوقمبوونی كه‌شتییه‌كی ئێرانی له‌ ئاوه‌كانی عێراق

غرق شدن یک کشتی تجاری ایران در آب‌های ساحلی عراق4

غرق شدن یک کشتی تجاری ایران در آب‌های ساحلی عراق4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هەینی ١٦ی جۆزه‌ردان کەشتییەکی ئێرانی بەناوی “بهبهان” لە نزیک ئاوەکانی عێراق لە خور عەبدوڵڵا نوقم بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کەشتییەکە کە سیرامیکی هەڵگرتبوو، لە بەندەری خوڕەمشەهر بەرەو بەندەری ئومل قەسری عێراق بەڕێکەوتبوو. له‌م پێوه‌نده‌دا بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی رێکخراوی دەریاوانیی ئێران رایگەیاندووە، کەشتییەکە ٨٥٠ تۆن سەرامیکی ئێرانی پێبووە و لە نزیک بەندری ئوم ئەلقەسر نوقمبووە. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: تا ئێستا چوار لە سەرنشینانی کەشتییەکە رزگارکراون و تەرمی دوو سەرنشینیش دۆزراوەتەوە. هەروەها چەند سەرنشینێکی کەشتییەکەش بێسەروشوێنن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا هۆکاری نوقمبوونی کەشتییەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.