کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نوقمبوونی به‌له‌می په‌نابه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی توركیا

نوقمبوونی به‌له‌می په‌نابه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی توركیا 1

گاردی ساحیلی توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، گاردی ساحیلی یۆنان به‌له‌می ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ نێو ئاودا به‌جێ هێشتووه‌ و به‌له‌مه‌كه‌ پاش خۆكێشان به‌ به‌ردێكی كه‌نارئاوی كارادای توركیا‌، وه‌رگه‌ڕاوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٨ كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ ڕزگار كراون.