له ٣٢مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی، بۆ جارێكی دیكه، به ڕه‌واڵی هه‌موو ساڵێ، له ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان، كه‌سوكاری ئه‌و ئازیزانه له خاوه‌ران كۆبوونه‌وه. ئه‌وان ئه‌گه‌رچی ده‌رده‌دارن، به‌ڵام پارێزه‌ری مێژوویه‌كی خوێناویی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن. ئه‌وان هه‌موو ساڵێ كۆده‌بنه‌وه، ده‌ڕواننه ڕۆخساری پڕ له ئازاری یه‌كتر و له چاویاندا ئاواتی دادخوازی ده‌بیندرێ. ئه‌وان به ده‌یان جار له لایان پاسدارانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌وه سه‌ر و هه‌موو جارێ به كۆڵه‌بارێكی پڕ له خه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵێ تا ساڵێكی دیكه بێت و دیسان پێ بنێنه‌وه خاوه‌ران و هه‌موو گۆڕستانه بێ ناو و نیشانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جوگرافیای ئه‌م وڵاته و گۆڵبارانیان بكه‌ن. ئه‌وان پایه‌دارترین هه‌ڵگری دادخوازیی هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه ڕاشكاوانه وتیان “نه ده‌به‌خشین و نه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین“. نه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بیانهه‌وێ تۆڵه بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو ده‌یانهه‌وێ كۆمه‌ڵگا له‌بیری نه‌كات كه چ جهنایهتێكی مێژوویی ئه‌نجام دراوه و ماشێنی سه‌ركوت و مه‌رگ و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌م نیزامه له ماوه‌ی ئه‌و سی و دوو ساڵه‌دا، ڕانه‌وه‌ستاوه.
بۆ ئه‌و نه‌سڵه‌ی كه ئه‌و ساڵه دژوار و پڕ له جه‌نایه‌ت و نهكبهت و كوشتاره‌ی نه‌دیتبوو و له باشترین حاڵه‌تدا چه‌ند ڕهوایهتێكی له‌و جینۆسایده بیستبوو، ئێستا و له جه‌ریانی ئاخێزهكانی ئه‌م دوایانه‌ی جه‌ماوه‌ر و جه‌نایاتێك كه له سه‌ر شه‌قام و له ناو زیندانه‌كاندا ئه‌نجام درا، بوو ده‌رفه‌تێك تا جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠، ڕوونتر بێته به‌رچاویان. ئه‌مجاره‌یان ئیتر “مۆنافقین“، “مۆلحێدین” و “مۆشرێكین” نه‌بوون كه خرانه زیندان و ئێعدام كران و یان مه‌ترسیی ئێعدام له‌سه‌ر سه‌ریان ده‌سووڕاوه، ئه‌م جاره‌یان ئیتر ته‌نیا كوردستانی شۆڕشگێڕ نه‌بوو كه وێران ده‌كرا، ئه‌مجاره‌یان توركهمهن سه‌حرا نه‌بوو، ئه‌جاره‌یان كرێكارانی خاتوون ئاباد نه‌بوون كه ده‌درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، ته‌نیا شۆفیره‌كانی شیركه‌تی واحید نه‌بوون، ته‌نیا كرێكارانی هه‌فت ته‌په، فوولاد، هێپكۆ و ئازه‌رئاب نه‌بوون كه زیندانی و ئه‌شكه‌نجه ده‌كران و ده‌درانه به‌ر شهللاق، ئه‌مجاره‌یان هه‌زاران كه‌س له‌و خه‌ڵكه بوون كه ئیتر كارد گه‌یشتبووه سه‌ر ئێسقانیان و شه‌قامه‌كانیان كردبووه گۆڕه‌پانی پڕگڕوتینی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌مجاره‌یان له ساڵی ٨٨دا له هه‌مان حاڵ‌دا كه‌سانێك بوون كه خۆیان دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م نیزامه، خۆیان خۆقێنهرانی ساواما، خۆیان شایه‌تحاڵان و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانی خومه‌ینی له‌و جینۆسایده‌دا بوون و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش گاڵتهیهكێ مێژوویی بوو كه ماشێنی سه‌ركوت سۆراغی ئه‌وانه‌ی ده‌گرت كه له پێگه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای سێگانهوه چاوه‌دێری ئه‌و هه‌مووه جه‌نایه‌ته بوون و بزه‌ی ڕه‌زیلانه‌ی ڕه‌زایه‌تیان به‌سه‌ر ڕۆخساریانهوه ده‌بیندرا.
ئه‌وه‌یكه له ساڵی ٦٧دا ڕووی دا، كه‌م و زۆر، مێژوو، نموونه‌ی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. تۆڵه‌ی وه‌حشیانه‌ی ئه‌شراف و بورژوازی له قاره‌مانانی كۆمۆنی پاریس، قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نیه‌كان له ده‌یه‌ی ٢ی سه‌ده‌ی بیسته‌م له توركییه، ئۆردووگاكانی مه‌رگی فاشیسمی هیتلێر، پۆل پۆت له كامبۆج، جینۆسایدی كۆماری ئیسلامی، كۆشتن و ئاواره كردنی ئیزه‌دیه‌كان له لایه‌ن داعش، هه‌ر هه‌موویان به‌شوێن یه‌ك ئامانجه‌وه‌ن، ئه‌ویش له‌ناو بردنی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا و به نه‌زم ده‌رهێنانی له چوارچێوه‌ی ئیدێئۆلۆژیی زاڵ، له خزمه‌ت چینێكی تایبه‌تدا بوو. ئه‌م ئیدێئۆلۆژیه ده‌توانێ له قامه‌تی لیبرالیسمی بۆرژوازی، له جلی سۆسیالیسمی پۆل پۆتی و یان له جلی نێردراوه‌كانی خودا، خۆی نیشان دات. خاڵی هاوبه‌شی هه‌مووی ئه‌وانه له‌وه‌دایه كه مرۆڤ ده‌بێته ئامرازێك له پێناو زاڵ بوونی چینێكدا.
زیندانی كردن، ئێعدام و كوشتنی شۆڕشگێڕان و نه‌یاران به‌شێكه له داسه‌پاندنی دیكتاتۆری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چینی زاڵ، به‌سه‌ر كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك. ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه ته‌نیا بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤی ڕه‌خنه‌گر نییه به‌ڵكوو له ماهیه‌تی خۆیدا، به‌نیازه هه‌موو حه‌ره‌كه‌تێكی زیندوو و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و هێوا و ئاواتی ڕزگاربوون له‌م جیهانه ئاواژووه، سه‌ركوت كات. ئه‌م نیزامه چینایه‌تیه سه‌ركوتگه‌ره له هه‌موو به‌شه‌كانیدا، دژ به‌و نیزامه‌یه كه ئاسۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئینسانی، ئینسانی ئازاد و ئینسانی دابڕاو له ئالیناسیۆن، به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵگا ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م نیزامه‌دا، زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام به‌شێكن له ئامرازی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی، له‌به‌رامبه‌ردا، له‌و نیزامه‌ی دیكه‌دا ناتوانێ و نابێ له ئامرازێك كه‌ڵك وه‌ربگیرێ كه له‌گه‌ڵ ڕزگاریی مرۆڤ ناته‌بایه.
له ڕاستیدا، ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی نیشانی دا كه پێكهاته‌ی ئیسلام وسه‌رمایه‌داری، ده‌توانێ چ ماجوومێكی ترسناك و دژه مرۆیی لێ به‌رهه‌م دێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ركوتی شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان بوون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م حه‌قیقه‌ته بشارنه‌وه كه كوشتاری ٦٧ به‌شێك له كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی بوو. ئه‌وان بێشه‌رمانه و فریوكارانه ده‌ڵێن كه ئه‌و كوشتاره سه‌رچاوه‌گرتوو له “بیری” دیكتاتۆری و ئۆتۆریتهخوازیی چه‌ند كه‌سێكی ناو ده‌سه‌ڵات و ئێدێئۆلۆژیی توندئاژۆی ئه‌وان بووه، نه‌ك به‌شێكی جیانهكراو له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی. ئه‌وان به‌گومانی خۆیان ده‌توانن خۆڵ له‌چاوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بكه‌ن. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به ئه‌زموون به‌وه گه‌یشتوون كه ئه‌م قه‌تڵوعامه و باقیی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، نه‌ك بیر و كرده‌وه‌ی چه‌ند كه‌س یان به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵكوو ئه‌وه كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی چینایه‌تیی ئه‌وانه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كه‌یان. به واتایه‌كی دیكه، ئه‌وه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی شۆڕش و دژه شۆڕش بوو. هه‌ربۆیه درووشمی “نه دهبهخشیتن و نه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین“، به‌ر له‌هه‌موو شتێك هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌یه كه وشیارانه و به بێ خۆشباوه‌ڕی، له‌گه‌ڵ نیزامێكی چینایه‌تی به‌ره‌وڕووین و پێویسته بیڕووخێنین. فه‌رامۆشی ناكه‌ین كه تا چ ڕاده‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئینسانی ده‌بێ فیداكاری بكه‌ین و فه‌رامۆشیشی ناكه‌ین كه دوژمن بۆ سه‌ركوت كردنی ئێمه تا چ ڕاده‌یه‌ك وه‌حشی و بێبه‌زه‌ییه، به‌و ئامانجه‌ی كه له پێشڕه‌وی شۆڕشی ئێمه ڕێگری بكات. ئه‌گه‌ر قه‌راره زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام بسپێردرێنه مێژووی تاریكی مرۆڤایه‌تی، كه‌وابوو نابێ ڕێگه بده‌ین ئه‌مجۆره جه‌نایه‌تانه له بیری مێژوویی كۆمه‌ڵگا بسڕدرێته‌وه.