2016-12-19 | ۱۳۹۵-۰۹-۲۹
نشریه پیشره و
بەدوای دوو تەقینەوە لە شاری ئیستانبولی تورکییە و دوای ئەوەیکە ڕەجەب تەیێب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکییە بەڕەسمیی ڕایگەیاند کە ” تۆڵەی” ئەم هێرشانە دەکەنەوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکییە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی مانگی دێسامبر بەرابەر له‌گه‌ڵ ٢٢ ی سەرماوەز زیاد لە ٢٠٠ کەس لە کادر و ڕێبەرانی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلانیان گرت و ڕاپێچی زیندانیان کردن. تەقینەوەکان ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٠ی دێسامبر سه‌عاتێك دوای کۆتاییهاتنی یاریی فووتباڵ لە نزیک یاریگای بێشیکتاش بەئامانجی زەربەدان لە پۆلیسی دژه شۆڕشی تورکییە ڕوویدا کە لە ئاکامدا زیاد لە ٤٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیکەی ١٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. گرتنی کادر و ڕێبەرانی “پارتی دێمۆکراتیکی گەلان” لە حاڵێکدایە کە ئەم حیزبە بەدوای ئەم تەقینەوانەدا هەردوو عەمەلیاتەکەی مەحکووم کردبوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ گروپی ناسراو بە “هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان” ( تاک)، بەرپرسیارێتی ئەم دوو عەمەلیاتەی وەئەستۆ گرتووە و ڕاشیگەیاندووە کە ئەم عەمەلیاتە لە تۆڵەی درێژەی سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی دەوڵەتی تورکیە لەدژی خەڵکی کوردستان بەڕێوەچووە.
بارودۆخی تورکییە نیشانی دەدات کە ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئوردوغان ده‌ی دروێته‌وه، شتیضك نییه جگه له به‌رهه‌می ساسه‌ته‌كانی شكست خۆاردوی خۆی نه‌بێ. تەقینەوەکانی ئیستانبول و شکڵ‌گرتنی گروپی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان، بەرهەمی گرتنه‌به‌ری سیاسەتی فاشیستیی و ئاگربارانکردنی شارەکان و سەرکوتی خوێناویی بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانە. دەوڵەتی ئاکپارتییش له‌ڕێگه‌ی هێرشی بەردەوام بۆسەر پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان کە یەکێک لە حیزبەكانی په‌رله‌مانه و به‌شێوه‌ی یاسایی چالاكیی ده‌كات، هه‌روه‌ها بەهۆی هیرشی بەرین بۆسەر ڕاگەیەنەرەکان، هیچ بۆنێكی ئەو نیمچه دێمۆکڕاسییەشی به‌سه‌ردا نه‌چووه كه لە تورکییەدا مابۆەوه. ئه‌ردۆغان بە په‌شۆكاوی، خه‌ریكی ته‌واوكردنی سیناریۆی کوده‌تایەکی ته‌واو عه‌یاره. ئەم دەوڵەتە له‌ڕێگه‌ی گرتن و زیندانیکردنی نوێنەرانی په‌رله‌مان و سه‌رۆك شاره‌وانییه هەڵبژێردراوه‌کانی خەڵک، نیزامی په‌رله‌مانیی ئەم وڵاتەی، هێنده‌ی دیكه لە ئێعتبار خستووە و هەرچی زیاتر بەرەو شکڵدان بە نیزامێکی دیکتاتۆڕیی تاکەکەسیی ملدەنێ. لە کاتی کوده‌تای سه‌رنه‌گرتووی هاوینی ڕابردووەوە هه‌تا ئێستا دەوڵەتی تورکییە ده‌وری ٣٧ هەزار کەسی به‌ند كردووه و زیاد لە سەد هەزار کەسیشی لەسەر کارەکانیان دەرکردووە. لەم ماوەیەدا زیاتر لە ١٧٠ ڕاگەیاندنكار و ١٥٠ ڕۆژنامەنووس گیراون. لەگەڵ ئەو هێرشە بەرینەدا، گرتنی سه‌رۆك شاره‌وانییه هەڵبژێردراوه‌كانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان و دادگایی و زیندانیکردنیان، گرتنی سەرنووسەر و کارمەندانی ڕۆژنامەی جمهورییەت كه یەکێکه لە كۆنترین ڕۆژنامەکانی تورکییە و هه‌روه‌ها گرتنی دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی کۆمەڵگه‌ی دێمۆکڕاتیک لە پارێزگای ماردین، درێژەی “پاكسازیی” ئیداره و ناوەندە دەوڵەتییەکان لە حوزوری نەیارانی سیاسیی و گرتن و زیندانی‌کرانی ڕۆژنامەنووسان و هەوڵدان بۆ هێنانه‌وه‌گۆڕی سزای ئێعدام، ئه‌مانه هه‌مووی دەرخەری ئەوەن کە دەوڵەتی تورکییە بە كه‌لك وه‌رگرتن لە ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی ، نەك هه‌ر ئەو کەسانەی کە تاوانبار بە هاوکاریکردن لەگەڵ کوده‌تای سه‌رنه‌گرتووی مانگی ژولای، بەڵکوو سەرجەم ڕەخنەگران و نەیارانی سیاسیی خۆی داوه‌ته به‌ر شه‌پۆلی ئەم سەرکوتگەرییه. گرتنی سەلاحەددین ده‌میرتاش و فیگن یوکسکداغ، هەردوو ڕێبەر و ٩ کەسی دیكه لە نوێنەرانی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبر و به‌ڕێوه‌بردنی نیمچه کوده‌تایه‌ك لەدژی ئەم حیزبە و به‌م پێیه، په‌رله‌مانی ئەم وڵاتە، هه‌ر هه‌مووی لەسەر به‌ستێنی ئەم هێرشە هه‌وسارپچڕاو و وەحشیانەیه ئەنجامدراون. دەوڵەتی تورکییە لەژێر ڕێبەریی ئاك پارتی و شه‌خسی ئه‌ردۆغان، لە حاڵێکدا ئەم هێرشە وەحشیانەیەی بوسەر “پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان” رێكخستۆه کە لە هەمان سەرەتای چوونی ئەم حیزبە بۆ ناو ململانێی هەڵبژاردن لە ساڵی ڕابردوودا، وەکوو کۆسپێکی جیددیی له‌سەر ڕێگه‌ی نەخشەکانی خۆی دەدێت. لەم ڕووەوە سەرەتا هەوڵیدا له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی پێوه‌ندیی ئەم حیزبە بە په‌كه‌كه و بەتیرۆریست چوواندنییه‌وه، بەر بە چوونی ئەم حیزبە بۆ په‌رله‌مانی ئەم وڵاتە بگرێت. بەشوێن ئەوەدا دەوڵەتی ئاک‌پارتی هاوکات له‌ڕێگه‌ی جوڵاندنی ئەڕتەش و میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانه‌وه، هێرش بۆسەر نووسینگه‌كانی “پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان” و شوێنی کار و هه‌ڵسووڕانی کوردەکانی دەستپێکرد و به‌دەیان کەسیان گرت و ڕاپێچی زیندانیان کردن.
بەڵام دەوڵەتی ئاک‌پارتی سەرەڕای هەموو ئەم هەوڵانەشی، لە دەستڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی تووشی شکست هاتووه. دەوڵەتی ئه‌ردۆغان نەیتوانی بەر بە چوونی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان بۆ په‌رله‌مان بگرێت. ئه‌م ده‌وڵه‌ته فاشیسته، هیچكات نەیویستووە باوەڕ بەم شکستە بهێنێ و مل بۆ ئاسەوارەکانی کەچ بکات. بەڵام ئەگەر لەو کاتەدا دەوڵەتی ئاک‌پارتی نەیتوانی بەر بە چوونی “پارتی دێمۆكڕاتیكی گەلان” بۆ په‌رله‌مانی ئەم وڵاتە بگرێت، ئێستا و له‌ڕێگه‌ی سیاسەتێكی مێلیتاریستیی و ئەو هێرشانه‌ی کە بە بیانووی کوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ١٥ی ژولای لەدژی نەیارانی سیاسیی، چاپه‌مه‌نییه‌كان و سەرجەم بەرەی ئازادیخواز دەستی پێکردووە، هه‌روه‌ها به‌بیانووی زیاتربوونی تەقینەوەکان و به‌دواشیدا بەردەوامیدان بە گرتنی ئەندامان و ڕێبەران و نوێنەرانی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلانه‌وه، به‌نیازه ئەم شکستانەی قەرەبوو بکاتەوە.
له ئه‌نجامی گورتنه به‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه سیاسه‌تانه، ئابووریی توركییه له قه‌یرانێكی قووڵدا ڕۆچووه. ئاسۆی چوونی توركییه بۆناو یه‌كێتیی ئۆرووپا به مه‌به‌ستی چوونه‌ده‌ر له‌م قه‌یرانه، زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه، لێڵ و نارونه. به‌های دراوی ئه‌م وڵاته به نزیكه‌ی له سه‌دا٢٠ دابه‌زیوه. له‌شكركێشیی بۆسه‌ر كوردستان، هه‌وڵه‌كانی دوای كوده‌تای سه‌رنه‌گرتوو وه هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ته‌قینه‌وه‌كان، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی گه‌شتیاریی و نائه‌منیی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان.
ئه‌و قەیرانە سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییانه و ئەو ئاسته‌نگییانه‌ی کە دەوڵەتی تورکییەی ژێر حاکمیەتی پارتی داد و گەشەپێدان بەرەوڕووی بۆتەوە، زۆر قووڵتر لەوەن کە ” ڕەجب تەیێب ئه‌ردۆغان” بتوانێ بە گرتنەبه‌ری سیاسەتێكی مێلیتاریستیی و ئەمنیەتیکردنی فەزای کۆمەڵگه، کوده‌تا لەدژی پارتی دێمۆكڕاتیكی گەلان، توندکردنەوەی گوشار و سەرکوت لەدژی خەڵکی کوردستان و هه‌روه‌ها دەخاڵەتگەریی نیزامیی لە سورییە و عێراقه‌وه، بتوانێ کۆنتڕۆڵی بکات. ئه‌ردۆغان سەرئەنجام دەبێتە قوربانیی پاوانخوازییه شۆڤێنیستی و شێتانەکه‌ی. لە بارودۆخی ئێستادا پەرەدان بە پێوەندیی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی تورکییە لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاریی و باقی بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان لەسه‌ر ئاستی سەرتاسەرییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ڕاکێشانی پشتیوانیی بەشەرییەتی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەبی وڵاتانی ناوچەکە و سەرتاسەری جیهانه کە دەتوانێ تێڕۆریزمی دەوڵەتیی و سیاسەتی فاشیستیی دەوڵەتی ئاک‌پارتی تووشی ناکامیی و شكست بکات.