به پێی ڕاپۆرته بڵاوه‌كرانه‌كان، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه كه حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی میراس فه‌رهه‌نگیی چوغازه‌نبیل و هه‌فت ته‌په په‌رداخت نه‌كراوه.
كرێكارانی ئه‌م به‌شه ڕایانگه‌یاندووه كه میراس فه‌رهه‌نگی حه‌قده‌ستی ٤ مانگی ئه‌مساڵی پێنه‌داون و ئه‌مه‌ش له حالێكدایه كه به‌شێكی زۆر له خواسته‌كانی ساڵی ڕابردووشییان جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌فته‌رچه‌ی ده‌رمانیی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ته‌مدید نه‌كراوه‌ته‌وه.