
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دوو واحیدی سه‌نعه‌تی شاری ته‌ورێز له‌وانه شیركه‌تی فوولادی سائیب و شایگان ڕایانگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ١٢٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی شایگان میهری ئاپادانا، لقی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به‌شی یامچی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها كرێكاران له ناوه‌ندی سه‌نعه‌تیی فوولادی سائیب هه‌واڵی نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان پشت ڕاست كرده‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرستان به خواسته‌كانیان بوون.
