به پێی ڕاپۆرتهكان، چالاکێکی خوێندکاریی خەڵکی شاری سنە، كه ماوەی ٢٦ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
“فەرهاد تاریمورادی”، ٢٨ساڵ تهمهن خوێندکاری کارناسیی باڵای جوغرافیای سیاسی و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە. ئەو خوێندکارە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا لە شاری سنە لە سێهەمین ڕۆژی دا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.