کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ تاران

43h

43h

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌با كورد ئه‌فشاری”، چالاكی مه‌ده‌نیی به‌ندكراو له‌ زیندانی “قه‌رچكی وه‌رامین” و به‌ندكراوی سیاسیی پێشوو له‌ بۆ ماوه‌ ٦ ڕۆژه‌ به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌ی لێپرسینه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ڕژیم له‌ پێدانی هه‌رچه‌شنه‌ زانیارییه‌ك خۆیان بوواردووه‌. شایانی باسه‌ “سه‌با كورد ئه‌فشاری”، له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و دوای تێپه‌ڕكردنی ١٠ ڕۆژ له‌ گرتووخانه‌ی “وۆزه‌را”، ناوبراوییان ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌چه‌كی وه‌رامین كردبوو.