شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “نۆدشه”ی سه‌ربه ئۆستانی كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جه‌زا مه‌كاری و عه‌لی مه‌حموودی”، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسییان له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ناوبراوان به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ركراون. پێویسته بگوترێ، سه‌رڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه بۆ ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، هه‌تا ئێستا هێزه‌كانی ڕژیم له پێدانی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌ك خۆیان بوواردووه.