هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “خورینج”ی سه‌ر به شاری پیرانشار بە ناوی “محەممەد ئیبراهیم زادە”، ماوەی دوو مانگە لە گرتووخانه‌ی سپای پاسداران لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی مانگی ڕەشەممەی پاره‌كه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نەغەدە و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی سپای ئەلمەهدیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه، “محەممەد ئیبراهیم زادە” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.