به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە ئۆستانی کرماشان کە بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی ئێران” دەستبەسەر کرابوو، ههروا نادیاره.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بە سەر دەستبهسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی “خالید باباخانی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و بەدوادچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگهی ئاماژهیه، خالید باباخانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕێبەندان لە لایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر كرابوو.