کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش دەستبەسەرکرانی گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێکی نادیار و هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عیرفان محەممەدی” خەڵکی گوندی “ئیسیاوا” سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان كه‌ له‌ ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباره‌وه‌ لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کراوه‌، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو پێشتریش به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامێتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی نه‌یاری ڕژیم” به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.