هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان بە ناوی “پشتیوان پەرتۆ” تەمەن ٢٨ ساڵ كه ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییهك له چارهنووسی لهبهر دهستدا نییه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بەبێ بەڵگەی یاسایی لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاپێچی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی “پشتیوان پەرتۆ” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا ههروا بێ ئاکام ماوەتەوە. له لایهكی دیكهوه، شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری دوروود سەر بە ئۆستانی لوڕستان به ناوی “مینا ڕاد”، تهمهن ٢٥ ساڵ کە پێشتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی زیندانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمهكهی دەستبەسەر و بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازترایهوه.