دوشنبه – ۳ تیر – ۱۳۹۸ , 24 – 06 – 2019
له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئهمنییهكانی ڕژیم له شاری سەڵماس هاووڵاتییەکی خهڵكی ئهم شارهیان بە ناوی “سامی محەممەدنەژاد” دەستبەسەر کردووە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “سامی محەممەدنەژاد” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” و لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی ڕەزایی ئەمشارە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه، دوای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەركردنی ئەو هاووڵاتیە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.