کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری ورمێ بە ناوەکانی “مەسعوود حاجی‌زادە” تەمەن ٤٤ ساڵ، “کەیوان ڕەشۆزادە” تەمەن ٢٦ ساڵ و “ئومید سەعیدی” تەمەن ٢٥ ساڵ، كه‌ لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ ڕاگیراون، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسیان به‌رده‌ستدا نییه‌.

شایانی باسه‌، ئه‌م سێ كه‌سه‌ بۆ ماوەی ١٠ مانگه لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون و لەو مایەوەدا، لە “دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری کراون. “مەسعوود حاجی‌زادە، کەیووان ڕەشۆزادە و ئومید سەعیدی”، ١٠ مانگ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن  هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ کراون.