به پێی ڕاپۆرتهكان، چارەنووسی “زارا محەممەدی” چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی “نۆژین” نادیارە.
ناوبراو یەکیک لە چالاکانی مەدەنی، خەڵکی دهگۆلان و دانیشتووی شاری سنەیە کە ماوەی ١١٠ ڕۆژە دەستبەسەرە و هەتا ئێستاش بەرپرسان و دەزگای قەزایی سنە تۆمەتەکانیان پشتڕاست نەکردۆتەوە. زارا محهممهدی ماوەیەک لە زیندانی سنە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرا و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری زیندان دەستی دایە مانگرتن. دوای چەند ڕۆژ لە مانگرتنەکەی باری تەندروستی تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا و دواتر ڕەوانەی زیندانێكی دیکە کرا.