به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش تێپه‌ڕبوونی ٥٨ ڕۆژ لە دەستبه‌سه‌ركردنی “زارا محه‌ممه‌دی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه ناڕوونە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “زارا محەممەدی” له ڕێكه‌وتی ٢ی مانگی جۆزەردان، لەگەڵ دوو چالاکی مەدەنیی دیكه بە ناوەکانی “ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەسبەسەر کرابوون. شایانی باسه،پێشتریش، بنەماڵەی ناوبراو، لە بەیاننامەیەکدا پێداگرییان لەسەر بێتاوانیی “زارا محەممەدی” کردبوو و ڕایانگەیاندبوو کە “هێشتا هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناڕوونه و هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ئه‌م هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.