سەرەڕای تێپەڕینی ٦ حەفتە لە دەستبەسەر کردنی “زارا محەممەدی”، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە، چارەنووسی ناوبراو هێشتا ناڕوونە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی زارا محەمەدی و بەڵێنی بەرپرسانی ئەمنی له ئاست ئازاد کردنی ناوبراو، هه‌تا ئێستا دادگایی نەکراوە و چارەنووسی نادیارە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه زارا محەممەدی، له ڕێكه‌وتی ٢ی مانگی جۆزه‌ردان له لایه‌ن هێزه ئه‌مننیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.