بهپێی ڕاپۆرتهكان، سەرەڕای تێپەڕینی نزیکەی سێ حهفته لە دەستبەسەر کرانی دوو موعهلیم بە ناوەکانی “عەزیز قادرتاج” و “سیاوەش عەینی” خەڵکی شارەکانی شنۆ و مەهاباد، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
عەزیز قادر تاج موعهلیمی مهدرهسهی گوندی “نزریوە”ی شنۆ، شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان له لایهن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی عەزیز قادرتاج هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە ناوبراو بکەوێت و ئهو هاووڵاتییه لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. لەلایەکی دیکەوە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سیاوەش عەینی، موعهلیمی مهدرهسهی “حاج عەبدوڵڵا ڕوستەم زاده” لە مەهاباد کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.