به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی دوو تازه‌لاوی خەڵکی شارەدێی “نێ” سەر بە مەریوان، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی دوو تازه‌لاوی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی “نێ” سەر بە مەریوان بە ناوەکانی “ئوسامە بامداد” و “حەمید ئەژدەری” كه به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە. شایانی باسه، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوان لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆریان داوە هەتا لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان و شوێنی ڕاگیریانیان ئاگادار ببنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئوسامە بامداد و حەمید ئەژدەری ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە کلوپێکی وەرزشی، دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەر کرانیان ئازار و ئەشکەنجە درابوون.