به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی دوو ههفتهی ڕابردوودا، پەرستارێک بە ناوی “محەممەد ئەمین خزری”، خەڵکی گوندی “جەڕان” و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە کاتی ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە و پێش گەیشتن بە شوێنی کارەکەی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو پەرەستارە ڕانهگهیندراوه. جێگهی ئاماژهیه، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆیان دەبوێرن.