بە پێی ڕاپۆرتهكان، “فەرید پەژووهی”، تەمەن ٢٥ ساڵ ،خەڵکی شاری مەریوان كه له ماوهی چهند مانگی ڕابردوودا دهستبهسهر كرابوو، چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو له ٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو. پێویسته بوترێ كه هەتا ئێستا وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیاریەک لەسەر ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.