به پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سەباح ڕەونەقی” ئەندامی ئەنجومەنی “پاکۆ”ی شاری سەوڵاوا به بێ هیچ هۆكارێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه. شایانی باسه، سەباح ڕەونەقی”، مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی “ڕەونەقی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.