کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییه‌کانی ڕژیم له‌مشاره‌ دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، رۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە گەڕەکی تەرخاناوای ئەو شارە کەسێکیان بە ناوی “ئیسماعیل ئەردەوانی” تەمەن ٣٢ ساڵەیان دەستبەسەر کرد. شایانی باسه‌، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە و بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌ دوای حه‌فته‌یه‌ك لە دەستبەسەرکرانی “ئیسماعیل ئه‌رده‌وانی” هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی رۆڵەکەیان تا ئیستا بێ ئاکام بووە.