کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆ

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ژنێکی خەڵکی گوندی “ئاغ گوڵ” سەر بە شاری ماکۆ بە ناوی “هاجەر ئاردسی” كه‌ لە کۆتایی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵه‌ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر كرابوو، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “هاجەر ئاردسی” دوای یەک مانگ لە دەستبه‌سەر کرانی گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ گرتووه‌خانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ و بە مەبەستی دانپێدادنانی زۆرەملی لەژێر ئەشکەنجەدایە. شایانی باسه‌، ناوبراو لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.