ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “بەختیار ڕەحیمی” دانیشتووی شاری مەریوان پاش دەستبەسەر کرانی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی سەردانی ناوەندەکانی ئیتلاعاتیان کردووە، به‌ڵام بەدواداچوونەکانیان هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاکام بووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “بەختیار ڕەحیمی” ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.