کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی 4

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی 4

چالاكێكی مەدەنی شاری سنە کە زیاتر لە مانگێکە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارەوە بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراوەتەوە، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “کیومه‌رس لەتیفی”، ماوەی ٣٥ ڕۆژە کە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارەوە بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراوەتەوە و لەو ماوەیەدا بنەماڵەی ناوبراو هەوڵێکی زۆریان داوە هەتا بتوانن لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان ئاگادار ببنەوە، بەڵام ئەو هەوڵانە بێ ئاکام ماونەتەوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. شایانی باسه‌، “کیومه‌رس لەتیفی” ساڵی ڕابردووش بە تۆمەتی “تاوانە کۆمەڵایەتییەکان” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “کیومه‌رس لەتیفی”، وێڕای چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌وانه‌، “مۆحسین سەعیدپوور، سیروان سادقی و فیرووز لوتفی” له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌شدا لە زیندانی ناوەندیی سنەوە گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران.