ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکەی خەڵکی شاری بانە كه لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە. بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “واحید عەباسی زادە” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. شایانی باسه، سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەر کرانی ناوبراو و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی لەبەر دەست نییە.