ڕاپۆرتهكان له شاری بۆكان باس لهوه دهكهن كه لە چارەنووسی “فایەق شەریعەتپەنا” تەمەن ٣٥ و خهڵكی گوندی “حاجی ئاوا” سەر بە ناوچەی “چۆمی مەجیدخان”ی بۆکان، پاش دەستبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سەرەڕای بەدواچونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی “فایەق شەریعەتپەنا” خۆیان بواردووه. جێگهی ئاماژهیه، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، بە بێبەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر و دواتر ماڵەکەیان پشکنی بوو و هەندیک کەرەستەی شهخسییان لەگەڵ خۆیان بردبوو. شایانی باسه، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی “فایەق شەریعەت پەنا”، براکەی بە ناوی “تۆفیق شەریعەت پەنا” دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینهوه ئازاد کرابوو.
