کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ كامیاران

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ كامیاران

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ كامیاران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێزە ئەمنییەکان چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “کامیاران”یان بە ناوی “فەرشاد ڕەحمانی” تەمەن ٣٣ ساڵ دەستبەسەر کرد و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “فه‌رشاد ڕه‌حمانی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.