کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌وڵاوا

سه‌ولاوا

سه‌ولاوا

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سه‌وڵاوا له‌ مه‌ریوان، له‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌ و به‌دواداچوونه‌كان هه‌تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی ڕه‌شبگیری له‌ شاره‌كانی كوردستان، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێرشیان بردووه‌ته‌ سه‌ر دووكانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا به‌ ناوی “سه‌باح ڕه‌ونه‌قی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو یاخود شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌ دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.