لاوێکی خەڵکی گوندی یەنگیجەی مەریوان بە ناوی “ئازاد دانشوەر” تەمەن ٢٢ ساڵ كه لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو سێ ساڵ ئەندامی یه‌كێك له حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، ماوەی ٢١ ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه، ئازاد دانشوەر” شەش ڕۆژ لە ئیتلاعاتی سپای مەریوان ڕاگیراوه و دواتر بۆ ئیتلاعاتی سپای سنە ڕاگوێزراوە و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.