به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان كه حه‌فته‌ی ڕابردوو لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییه له چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دەرگا شێخان” به ناوه‌كانی “حامید دارستان” تەمەن ٥٤ ساڵ و کوڕە ١٩ ساڵەکەی بە ناوی “محەممەدعەلی دارستان” له‌گه‌ڵ کەسێکی دیکە بە ناوی “حەمدی دەبستان” تەمەن ٤٢ ساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر كراون. شایانی باسه، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.